- سووتاندنی کۆگای کوردستان لە شاری کەرکووک لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە، تەنها لەبەرئەوەی ناوی کوردستان بوو.
- دانانی بەردی بناغەی 2 پاڵێوگای نەوت لە هەردوو ناوچەی سلێمانی و هەولێر.
- ژمارەیەک لە ئەندامە عەرەب و تورکمانەکانی ئەنجومەنی شارەوانیی کەرکووک دەستیان لە کار کێشایەوە.
- دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ڕاشدییەی بەغدا کە تەرمی زۆرتر لە 400 کوردی تێدایە.
- کۆتایی ئەم مانگە: کۆمپانیای ئێریکسۆنی جیهانی بۆ کاروباری گەیاندن و مۆبایڵ کۆنتڕاکتێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک بەست بۆ پێشکەوتنی مۆبایڵ لە کوردستاندا بە نرخی 90 ملیۆن دۆلار. شایانی باسە ئەمە یەکەم جارە کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی کۆنتڕاکتی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیایەکی کوردستانیدا ببەستێت.
- کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆیی سمکۆ عەزیز لە شاری سلێمانی.
- دروستبوونی گرژییەکی دیپلۆماسی لەنێوان ئەڵمانیا و داگیرکەری ئێرانیدا بەهۆی دروستکردنی تابلۆیەک بۆ شەهیدانی میکۆنۆس بەرامبەر ڕێستورانتی میکۆنۆس لە بەرلین. ئەم تابلۆیە وا بڕیار بوو لە ڕۆژی نەورۆزدا پەردە لەسەر ئەو تابلۆیە لاببرێت، بەڵام بۆ ڕۆژی 20-04 دواخرا.
- باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ینک و کۆمەڵەی ئیسلامی و حکومەتی سلێمانی 75 ملیۆن دیناری وەک مووچەی مانگانە دایە کۆمەڵی ئیسلامی.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 11,463
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!