- کۆبوونەوەی هەردوو لیژنەی ئاساییشی داگیرکەرانی تورک و ئێرانی لە ئەنکەڕە بۆ تاووتوێکردن و لێدانی گەریلـلاکانی پکک لەناو سنووری د.ا.
- لەنێوان بەغدا و کەرکووک هەوڵی تیرۆرکردنی وەزیری تەندروستیی هەولێر درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە ئەنجامدا پۆلیسێکی کورد تیرۆرکرا.
- بەستنی کۆنگرەی داخوازینامەی ژنی کورد لە هۆڵی پەڕڵەمانی کوردستان لە هەولێر.
- بەستنی کۆنگرەی برایەتی و دیالۆگی دیموکراتی لە کەرکووک. ئەم کۆنگرەیە بە دەستپێشخەریی پارتە کوردستانییەکان بوو، بەتایبەتی پارتی.
- لافاوێکی گەورە شاری سایین قەڵای خۆرهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی بێسەروشوێنیی کەسێک و زیانی ماڵیی بە خەڵکی ناوچەکە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 9,623
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!