بەهاری ساڵی 1971 لەشارۆچکەی #پێنجوێن# (95 کیلۆمەتر)ی باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای #سلێمانی# – هەرێمی کوردستانی عێراق لەدایک بووە.
دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانی #چەمچەماڵ#ە – بەشی ئینگلیزی، لەمنداڵییەوە خولیای خوێندنەوەو نوسینە، لەنەوەدەکاندا لەبواری نواندنو شانۆدا کاری کردووە، لەدوای ساڵی 2000 ەوە لەبواری ڕاگەیاندندا وەکو ڕۆژنامەنووسو نووسەر کار دەکات، هەروەها لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی وەکو هەڵسوڕاوێکی بواری مافەکانی مرۆڤو ژن کار دەکات.
بەشداریی لەچەندین خولو ۆرک شۆپدا کردووە، کە لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆییو نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجام دراون، چەندین ڕاپۆرتی شیکاریو نوسینو چاوپێکەوتنی سیاسیو ژینگەییو کۆمەڵایەتیو ئابووریو مافەکانی مرۆڤی لەرۆژنامەو ماڵپەڕەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
بەشداریی لەدروستکردنی چەند دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندندا کردووە وەکو (رۆژنامە، ڕادیۆ، ماڵپەڕ)، لەچەند ڕۆژنامەیەکی کوردیدا لەبەشی هەواڵو سیاسەت کاریکردووە، وەکو (ئاسۆو ڕۆژنامە)، لەرۆژنامەکانی (ئاوێنە، ئاڵاو ژیانەوە)ش وەکو وەرگێڕو هاوکار کاری کردووە، لەچەند ڕادیۆیەکیشدا وەکو وەرگێڕو هەواڵسازو ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامە کاری کردووە (نەوا، ناوخۆ، چەمچەماڵو هانا)، بێجگە لەوەش لەچەند ماڵپەڕێکدا کاری کردووە، وەکو (سبەی، ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ، پێنجوێن).
بێجگە لەزمانی دایک کە زمانی کوردییە، زمانی عەرەبی بەباشی دەزانێت و وەکو وەرگێڕ لەو بوارەدا کار دەکات، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانو چەند ڕێکخراوێکی بواری مافەکانی مرۆڤە.
خێزاندارەو باوکی چوار منداڵە بەناوەکانی (سەرهەنگ، پێشڕەو، سەنگەرو میران).
خاوەنی کتێبێکە بەناوی (پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا)......ئێستا کاری نوسین و وەرگێڕان دەکات و سەرقاڵی نوسینی کتێبێکی نوێیه.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,586
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!