ترش، توتم، تووتم، سوماق، سماخ، سوماقی، دارێکە باڵای لە 3 تا 5 میترە، دار سماق لە تیرەی پستەییەکانە Anacardiaceae و لە ژیزی دوو لەتکەییە پەڕەگوڵ جیاکان Dicotylédones-Dialypétales دا، کە سەردەستەی سماقییەکان Térébinthhaceésە. ئەم دارە لە شوێنی ساردی کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵاکانی %13 مازووە و بە ویشک کراوی 15 تا 30 لە سەددا تانین و ئەسید ستریک، ئەسید مالیک و … تێدایە. بێجگە لەمانە مادەیەکی ڕەنگ زەردی بەناوی میریستین Myricetineی لێ دەست دەکەوێ. گوڵەکانی هێشوویین و ڕەنگیان خەنەییی و درێژییان 10 سانتیمیتر دەبێ. بەرەکەی هێشووییە و هەر دەنکێکی بە قەد نیسکێک دەبێ و پاش کوتران و ئامادە کردن لە چێشت لێناندا بەکاری دێنن کە تاماێکی ترش و خۆشی هەیە، بێجگە لەوەی کە بە کەباب و گۆشتیدا دەکەن، چێشتێکی تایبەتیشی لێ دروست دەکەن کە پێی دەڵێن سماقاو تام و جێژی هەر تاریف ناکرێ.
بەو شوێنانەی دار سماقی لێڕوابێ پێی ئەڵێن سماقان. گەڵاکانی شانەیین و درێژییان تا 15 سم دەبێ و زۆرجار هەر گەڵایەکی 15 گەڵای چووکەتریان پێوەیە، کە درێژییان لە 4 تا 6 سم دەبێ و ددانەدار و هێلکەیین و دیوی سەرەوەیان سەوزێکی تۆخ و لە ژێرەوەش ڕەنگیان ڕووناکترە، بەڵام لە پاییزدا سوورێکی خەنەیی بە خۆوە دەگرن، لە خۆشە کردنی پسێتەدا بەکاری دێنن و لە تۆکڵی دارەکەشی ڕەنگێکی زەرد دەگرن.
ئەمەش جۆرێکیتری سماقە Sorbus aucuparia.
بێجگە لەم ناوی ئینگلیزیەی سەرەوە Tanner's sumac یشی پێدەڵێن.
بە فەرانسەیی Sumac، Sumac des Corroyeurs، smaqca des Tanneurs و Corroyére ی پێدەڵێن.
جۆرێ سماقی ژەهراویش هەیە کە لە ئامریکا دەڕوێ، کە بە ئینگلیزی Rhus toxicodendronی و بە فەرانسەیش Sumac veneneuxی پێدەڵێن.
ئەم جۆرە سماقەش R. succedanea هەیە کە لە تۆکڵەکەی لاکێک دروست دەکەن بە ناوی لاکی ژاپونیی، بە فەرانسەیی بەم جۆرەیان دەڵێن Sumac succedane. ف.م. و م.گ.[1][2]
Σημείωση: Kurdipedia θέλει να συλλέξει "όλα" κουρδικό λέξεις και φράσεις από όλες τις διαλέκτους. Παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia ...
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,319
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!