ناوی تەواوی:
(ئەحمەد مەعرووف سەیدمستەفا سەیدئەحمەد سەیدمحەمەد) ە. لە ساڵی (1207ک-1792ز) لە گەڕەکی (شێخان) ی شاری (#سلێمانی#) لەدایک بووە. دایکی (ئایشە) خان، ژنێکی لەخواترس و پارێزکاربووە. هیچ کات بەبێ دەستنوێژ شیری پێنەداوە. کاک ئەحمەدی شێخ بەمنداڵیی شیری کەسی نەخواردووە. لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان شیری نەخواردووە تابانگی فەرمووە، دایکی بەوەدا زانیویەتی بانگی فەرمووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/62091/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەستنووسێکی کاک ئەحمەدی شێخ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەستنووسێکی کاک ئەحمەدی شێخ=KTML_ImageCaption_End=
چوونەحوجرە:
کاک ئەحمەدی شێخ چونکە (شێخ مارف) ی باوکی پیاوێکی زانابووە. سەرەتا لای باوکی قورئانی خوێندووە، لەگەڵ پەرتووکە وردەکانی ئەوسەردەمە. پاشان دەستی کردووە بەخوێندنی (نەحو) و (سەرف) . بەشێوەی قوتابییانی تری کوردستان خوێندوویەتی و پلەکانی زانستی بڕیوە و بووە بە زانایەکی باش و ئیجازەی وەرگرتووە. پاشان لەخزمەت باوکی تەریقەت وەردەگرێ و لەپاڵ تەریقەت خەریکی تەدریس دەبێت.
کۆچی دوایی کاک ئەحمەدی شێخ:
کاک ئەحمەدی شێخ لە ڕۆژی دووشەممە، لە مانگی موحەڕڕەمی ساڵی 1305کۆچیی، بەرانبەر بە 1887زاینیی لە گەڕەکی (شێخان) ی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە (مزگەوتی گەورە) بەخاک سپێردراوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 21,715
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!