ئەلێساندرۆ باریکۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #ئازاد بەرزنجی#
بابەت: ڕۆمان
ژمارەی چاپ: یەکەم 2007
دووەم 2019
چاپخانە: ناوەندی ڕەهەند [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=69421&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی پێشەکی چاپی دووەمی بەبێ خوێن=KTML_Link_External_End=
ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە کات و شوێنێکی دیارینەکراودا ڕوو دەدەن، واتە دەشێ لە هەموو وڵاتێکدا و لە هەر کاتێکدا ڕووبدەن، بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن. بەڵام ئەلێساندرۆ باریکۆی ڕۆماننووس لێرەدا دیدێکی تر بۆ شتەکان دەخاتە ڕوو. ئەو دەیەوێ بڵێت کە چیتر خوێن بەرانبەر بە خوێن نامانگەیەنێت بە ئامانج و توندوتیژی هەر توندوتیژیی لێ دەکەوێتەوە. نینا دوای ئەوەی تۆڵەی خۆی، لە چەند پیاوێک دەسەنێتەوە کە دڵڕەقانە باوک و براکەیان کوشت، بەڵام دواجار کە ڕووبەڕووی پیاوی چوارەم دەبێتەوە کە کاتی خۆی دەستی نەچووە کوشتنی نینای منداڵ، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەکات؟
نووسەری ئەم ڕۆمانەئەلێساندرۆ باریکۆیە کە دوای ئەوەی خوێندنی فەلسەفە تەواو دەکات، ڕوو لە دونیای مۆسیقا و ئەدەب دەکات و چەند ڕۆمانێکی جوان دەنووسێت، لەوانە: ئاوریشم و ئەفسانەی 1900 کە هەردووکیان لەلایەن هەمان وەرگێڕەوەکراون بە کوردی. هەروەها شار و قە:ڵاکانی تووڕەیی و دەریا ئۆقیانووسەکە و هتد...
چاپی دووەمی بەبێ خوێن لە ئاییندەیەکی نزیکدا، لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەندەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
دیزاینی بەرگەکە بە سوپاسەوە کاری برای بەڕێز کاک دانا مەلا حەسەنە.
خاک
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 13,200
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!