ناو: ستار
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-09-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: #دهۆک#
$ژیاننامە$
ستار عەلی ئەستێرەیەکی گەشی نێو دونیای هونەری شێوەکارانی کوردە، نووسەر و ڕووناکبیرێکی بەسەلیقە و خەمخۆرێکی بەهەرمێنیی دنیای ڕۆژنامەنووسی بوو، هەر بۆیە لە 1992 ڕۆژنامەی سەرهەڵدان و لە پاشان گۆڤاری سەرهەڵدانی لە دهۆک دەرکردووە ،
مرۆڤێکی لە خۆبردوو و ناسک و خەمخۆری کورد و کوردایەتی و دەڤەری بادینان بوو.. وەلێ پێشتر چەندینجار زیندانیکراوە .
هونەرمەندێکی دەستڕەنگین بوو، یەکەمینکاری لە شاری دهۆک، تابڵۆی دیواربەندی بنەماڵەی بەدرخانییەکانی کێشا و لە پەرتووکخانەی بەدرخانیان لە دهۆک داندرا.
پێشمەرگە و کادرێکی سیاسیی و دێرین و کۆڵنەدەر و کوردپەروەری ڕێگای کورد و کوردایەتیی و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو...
ڕەوانشاد سێجار بەشداری فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانیی کانی بەدرخانی کردووە، بەتایبەتیی لە پێنجەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە دهۆک و قاهیرە و ئەسینا ...
ڕۆژی دووشەممە 04-09-2023 هونەرمەند و ڕووناکبیر و کادیری سیاسیی و جێگری مەڵبەندی چواری ڕێکخستی دهۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستار عەلی لە شاری دهۆک بە هۆکاری سەکتەی دڵ ژیاناوایی لە خانەوادە و هاوڕێیانیکرد.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,128
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!