رەوەند محەمەد جەمیل
دەزگای ئاراس
2012
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکە لە نووسینی "رەوەند محەمەد جەمیل"ە، کرۆکی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر ژیان و تیۆرە هزری و وینە و تابلۆ هونەری و زانستییەکانی هونەرمەندی گەورەی ئیتالی "لیۆناردۆ داڤنشی"ە.
گرینگترین ئەو بۆچوونانەشی کە لە لێکۆڵینەوەکە دا ڕوونکراوەتەوە (شیکردنەوەی تابلۆی مۆنالیزا) و تیۆرە هزرییەکانی لیۆناردۆ داڤنشییە، لەگەڵ چەندین شتی دیکە.. کە پێشتر لەلای خوێنەران نامۆ بوون، بەڵام نووسەر بەهۆی ئەوەی چەند سەرچاوەیەکی زانستی دەروونیشی بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە کردووە، ئەوا شتێکی جیاواز و نوێی ڕوونکردۆتەوە بەهۆی پشت بەستن بەسەرچاوە و بۆچوونی خۆی.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2011 ئەم کتێبە لەلایان دەزگای ئاراس بەتیراژی "600" دانە بۆ یەکەم جار بەچاپ گەیێنرا، بەڵام بەهۆی خواستی زۆری خوێنەران لەسەر ئەم کتێبە بەماوەی چەند مانگێک سەرجەم تیراژی چاپی یەکەم ساغکرانەوە. بۆیە هەر لەسەر خواستی خوێنەران ساڵی 2012 بۆ جاری دووەم بە بەرگێکی نوێ و بەتیراژی "1000" دانە دیسان لەلایەن دەزگای ئاراس بەچاپ گەیێنراوە.
Διαβάστε το βιβλίο: لیۆناردۆ داڤنشی - سیمبولی بلیمەتی
Σύνολο λήψης:
2,783 φορές
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 16,571
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!