لەدایکبووی ناوچەی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە 1979ەوە تێکەڵ بە تێکۆشانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە. بۆ ماوەی دەیان ساڵ لە بەشی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا، تێکۆشان و بەرپرسیایەتیی هەبووە.
لە (1995-2005) سێ دەورە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەم حیزبە بووە.
لە 2008 بۆ 2019 ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە.
بەکالۆریۆسی لە 2002-2006 لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆیە تەواوکردووە،
لە 2008 بۆ 2010ماستەری زمانی کوردی لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە. ئێستا لە زانکۆی کۆیە مامۆستای زمانی کوردی و خوێندکاری دوکتۆرایە. نامەی ماستەری لە بارەیخوێندن بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. زیاتر لە 15 پەرتووکی نووسین، وەرگێڕان و توێژینەوەی هەیە. پەرتووکەکانی بریتین لە:
1-پەروەردەکردنی منداڵانی ئازاد و سەربەخۆ (وەرگێڕان)
2-پەرتووکی کوردستان تایبەتنامەی100 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
3-بنچینەکانی وەرگێڕان (پەرتووکی گیرفان)
4-مێژووی پەروەردە و فێرکردن (وەرگێڕان)
5-چەند دۆکیۆمێنتێکی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ (وەرگێڕان)
6-قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە
7-ئاساییشی نێودەوڵەتی (وەرگێڕان)
8-ڕێنوێنی هونەری مودێرن (وەرگێڕان)
9-حەڤدە کوورتیلە چیرۆک (وەرگێڕان)
10-وەرگێڕان (پێناسە، بنەما، جۆر و مێژوو)
11-خوێندن بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (نامەی ماستەر)
12-تیرۆریزمی دەوڵەتی لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
13-شیلانی شەڕگە (کۆمەڵە شیعر)
14-دووانە تەبا و ناتەباکانی مێژووی حیزبی دیموکرات
15-مچەی کەچەی (بەسەرهات) ، 16-شەڕی ناسنامە و سەنگەری زمان. [1]