چۆنییەتی لێنانی شلەی بامێ
پێداویستییەکان:
1- 6 تا 7 تەماتەی بچووک
2- 400 گرام بامێ
3- 1 دەنک سیری جنراو
4- سێ کەوچک زەیت
5- خوێ بە پێی پێویست
6- نیو کەوچک بیبەری هاراو
چۆنییەتی ئامادەکردنی:
دوای جوان شتنەوەی بامێکە بە ئاوی سارد، تەماتەکە قاش دەکرێت و سیرەکە دەجنرێت، زەیتەکە دەکەینە مەنجەڵێکەوە تا گەرم دەبێت پاشان بامێکەی تێ دەکرێت بۆ ماوەی 5 خولەک سوور دەکریتەوە، دواتر سیرە جنراوەکەی تێدەکەین ئینجا تەماتەو خوێ و بیبەرەکە ی دەکەین بە سەردا دواتر لەسەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی نیو کاتژمێر
وازی لێ دە هێنین تا کەمێک خەست دەبێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 15,085
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!