پشتگوێ خستنی بەدواداچوون بۆ کچانی ئەنفالکراو و فرۆشراو ناپاکی نەتەوایەتییه دەرهەق بە هاووڵاتیانمان
سەرلەنوێ دۆسیەی فرۆشتنی کچان و ژنانی کوردی ئەنفالکراو کەوتۆتەوە ناو میدیاکان بەتایبەتی دوای زنجیرە درامای میسر کەگومان دەکرێ لەبەلگەنامەی دەزگای سیخوری میسری وەرگیرابێت.
ڕیکخراوی چاک هەرلەسەرەتای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە دینەمۆی جولاندنی ئەوکەیسەبووە، کە توانی بەهۆی کارو چالاکیەکانی لەئەورپا و کوردستان لەگەل دۆستەکانی خۆپیشاندان لەچەندین ولات ڕێک بخات لەوانە (سوید، ئەلمانیا، سوسرا، هۆلەندا، کەنەدا، بەریتانیا، ئەمەریکا، فینلەندا،نەرویژ، دانیمارک، کوردستان)، زۆرینەی ئەو خۆپیشاندانانەش بەرەو سەفارەتی میسر ڕێکدەخران، بەداخەوە لەم کاتدا بەردەوام دەسەلاتی کوردی لەسەنگەری ولاتی میسرەوە نەفی ئەو ڕاستیەیە دەکرد کەکچانی کورد فرۆشراون بەولاتی میسر، لەکاتێکدا بەپێی بەدواچونەکانی ئیمە بەشیک لەپرۆسەی ئەنفال فرۆشتنی کجان و ژنانی کورد بووە نەک هەر بەولاتی میسر بەلکو بەچەندین ولاتی عەرەبی، نەک هەر ژن وکچ فرۆسراون بەلکو مناڵی کوردیش فرۆشراون و لەقوتابخانەی تایبەت پەروەردە کراون کەبەپێی هەندێ زانیاری ئیمە کراون بە فیدائی سەدام.
بۆیە ئێمە لیرەدا وەک چاودێری کوردۆساید - چێک ڕای دەگەیەنین، کە:
1/پیویستە کۆی ئەو بەلگانەی فرۆشراون، شاردراونەتەوە یان دراوەتە بەئەمریکا...ئەوانە ناپاکی نەتەوەیی بوو، دەبێت هەولی گەراندنەوەیان بدرێت چونکە بەپێی زانیاریەکانی ئیمە لەناو ئە بەلگانە زانیاری گرنگ هەیە لەم بارەوە
2/ ئەو بەرپرسە بالایانەی پارتی و یەکیتی بەتایبەتی کەسەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە ی عیراق و مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان کەدەیان گوت ئەو چیرۆکانە نادروستە داوای لێ بوردن لەبنەمالەیقوربانیان بکەن
3/ئەرکی حکومەتی هەرێمە بەدواچونیان لەسەر بکات سەلامەتی ژیانیان بپارێزێ قەرەبوی مادی و مەعنەویان بکاتەوەو لە مەراسیمێکی بێ وێنەدا بیانهێنێتەوە کوردستان هەموژیانیان دابین بکات هەتا لە دنیادابمێنن ئەمە بچوکترین ئەرک و مافە لەلایەن هەموو دەسەلاتێکەوە
4/ داوا لە تەواوی بنەمالەی قوربانیان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان دەکەین، کە لە گەلمان هاریکار بن،باچیتر بوار نەدەین ئەو دۆسیەیە بۆ ماوەیەک ببێتە باس و خواس و دواتر کپ ببیتەوە، پیویستەبەلگە وزانیاری کۆبکرێتەوە، چونکە ئەو کارانە و دۆزینەوەی ئەو پاکیزانە تەنها بە بەلگە دەکرێت
چاودێری کوردۆساید - چێک
2013/8/5