لەماوەی مانگی ئابی ڕابردودا لیژنەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی 226 شوێنیان بەسەر کردوەتەوە و حەوت جێگەیان داخستووه و هەشت شوێنیشیان بە بڕی 750 هەزار دینار سزاداوە.
لە هەواڵێکدا کە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە: لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی پشکنینی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە مانگی ئابدا سەردانی 226 شوێنیان کردوە، له و بەسەرکردنەوەیەدا حەوت جێگەیان داخستوە و هەشت شوێن بە هۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەکان و هەبوونی کەموکوڕی بە بڕی 750 هەزار دینار سزادراون.
ئەوەش هاتووە: ڕۆژانە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی پشکنین لە دووکاتدا سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان سنوری شاری سلێمانی دەکەن.
- 04-09-2013
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,078
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!