بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان
رای گشتی و دام و دەزگاکانی ڕاگەیاند
هەوالی تیرۆر کردنی کاکە کاوە گەرمیانی ڕۆژنامە نوس و چالاکی دیاری دژە گەندەڵی توشی خەمی کردین، خەم بۆ گیان لەدەست دان و خەم بۆ بەر تەسک بونەوەی مەودای ئازادی و ئاسایش و دیموکراسی، کە زۆر شاغنازیان پیوە ئەکەین و کاتیک دێینەسەر باسی دەست کەوتەکان شانازی زۆر بەم چەمکانەی سەرەوە زۆر دەکەین.
ویرای ئەم کۆستە جارێکی دیکە کاکە سۆران و کاکە سەردەشت و سەرجەم کاکەکانی کەی شەهیدی ڕادەربڕینی ئازاد برینیان لە دڵماندا دێنەوە سوێ.
لێرەوە بەناوی ڕۆشنبیران و ڕێکخراروەکان و ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەڵەبجەی شەهید بەتوندی ئیدانەی ئه و دەستەڕەشانە دەکەین کە هەوڵی تیرۆر کردنی دەنگەدلێرەکانی ناو ڕۆژنامەگەری ئازاد و چالاکوانانی بوێری خاوەن پەیام دەدەن بەرپرسیارێتی گەورە لەپاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان لەئەستۆی هێزەکانی ناوخۆیه و دۆزینەوەی تاوانباران وئاشکراکردنیان دیسانەوە لە ئەستۆی ئەوانە لێرەوە پەیمان دوپات دەکەینەوە کە هەمیشە بەرگری کارێکی باشی مافەکانی هاووڵاتیان بین و سەرسەختانەتر دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستین خوێنی شەهیدانی ئازادی سورترمان دەکات.
دەستەیەک لە ڕێکخراوەکان و ڕۆشنبیران وڕۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی لەهەڵەبجە
06-12-2013
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 11,343
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!