خەندان هۆگر کەمال
بەبڕیاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، بۆ مانگی یەکی داهاتوو، موەلیدە ئەهلیەکان بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا بڕی حەوت هەزار دینار وەردەگرن و ئەمەش لە بەرامبەر پێدانی شەش سەعات کارەبا بە هاوڵاتیان.
بەکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: دانانی خشتەی نوێی موەلیدە ئەهلییەکان پەیوەندی بە نرخەوە نییە، بەڵکو بەهۆی زۆری لۆدەوە پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمیکردوە بۆ 18 سەعات لە شه و و ڕۆژێکدا، بۆیە پێویستە لەلایەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە ئەوەی دەمێنێتەوە پڕ بکرێتەوە.
راشیگەیاند: لە مانگی ڕابردودا چوار سەعات بڕینی کارەبایان هەبووە، بەڵام مانگی داهاتوو (یەک) شەش سەعات بڕینی کارەبایان دەبێت، بۆ ئەوەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە سەعاتێکدا 400 دینارە، بۆیە لەماوەی مانگەکەدا نرخەکە دەکاتە حەوت هەزار دینار، بۆیە لەگەڵ بڕینی کارەبای نیشتمانیدا نرخی موەلیدە ئەهلییەکان زیاد دەکات.
لەبارەی ئەوەی تا چەندە ئه و نرخی لەگەڵ گوزەرانی خەڵکیدا دەگونجێت، ناوبراو وتی: "خەڵک کارەبای دەوێت، وەزارەتی کارەباش توانای 18 سەعات کارەبای لە شه و و ڕۆژێکدا هەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت موەلیدە ئەهلییەکان پڕی بکەنەوە".
- 30-12-2013
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,200
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!