خەندان سۆران کەریم
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی ساڵی ڕابردوو و زیانەکانی خستەڕوو، کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 53 کەس بە درووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
لە کۆنگرەکەدا، عەمید ناسر بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2013ی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، له و ساڵدا 416 ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری گەرمیان ڕوویانداوە، له و ژمارەیەش 76 ڕووداویان لە جۆری شێلان بووە و 83 ی وەرگەڕان و 257 یش پێکدادان.
ئەوەش خرایەڕوو، کە 71 ڕووداو لەسەر ڕێگای سەرەکی کەلار_ دەربەندیخان ڕوویانداوە و 62 لەسەر ڕێگای کەلار_ کفری و 145یش لەسەر ڕێگای کەلار_ خانەقین، لەسەر ڕێگای کەلار_ جەلەولاش تەنها 19 ڕووداو ڕوویانداوە، لە ناو شاری کەلاریشدا 119 ڕووداو تۆمار کراوە.
بەهۆی ئه و ڕووداوانەشەوە کە لەسنووری گەرمیان لە ماوەی ساڵی 2013دا ڕوویانداوە 53 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 11 کەسیان لە ڕەگەزی مێ و 42 ی لە ڕەگەزی نێر بووە.
هەروەها بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لە ساڵی 2013دا لە سنووری گەرمیان 451 کەس برینداربوون کە 51 برینداریان منداڵ بوون و 122 یان ئافرەت بوون.
بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە ساڵی 2006ەوە تا ساڵی 2013 لە سنوورەکەدا و بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە 375 کەس گیانیان لە دەستداوە.
- 04-01-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 11,814
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!