بەهۆی تەقەکردنی لایەنگرانی یەکێتی و پارتی لەکەرکووک 19 کەس برینداردەبن و بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش دەستگیرکردنی 25 چەکداری بانگەشەکار ڕادەگەیەنێت.
کەرکووک، ئاوێنەنیوز: بەپێی دواین ئامار کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەست ئاوێنەنیوز کەوتوە، تائێستا 19 کەس بەهۆی تەقەی شەوانەی لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکووک برینداربون و ڕێژەکەش تادێت ڕو لەهەڵکشانە.
بەپێ ئه و زانیاریانەی لای ئاوێنەنیوزە بەشێک لەهێزەکانی ئاسایش و پاسەوانەکانی کۆمیته و ناوچه و ڕێکخراوەکانی یەکێتی و پارتی بەشداری تەقەکردنی شەوانەی شارەکە دەکەن.
بەڵام هەڵکەوت عەبدوڵڵا، بەرپرسی ئاسایشی یەکێتی لەکەرکووک بەئاوێنەنیوزی وت، هێزەکانی ئەوان تەقەیان نەکردوه و ئەگەر زانیاری هەبێت لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی ئاسایش تەقەیان کردوە، ئەوە ئەوان ئامادەن دەستگیری بکەن.
چەند هاوڵاتییەک لەگەڕەکی ڕەحیم ئاوا بەئاوێنەنیوز-یان ڕاگەیاند، وەک شەوانی ڕابردو ئەمشەویش لەبەرچاوی دەزگا ئەمنییەکان چەند چەکدارێک دەستیان بەتەقەکرد بەبێ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدابکرێت.
لەکاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا لیوا جەماڵ تاهیر، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردو بەهۆی تەقەکردنەوە 25 کەسیان دەستگیرکردوە و بەوتەی ئەو، تەقەکەرەکان کوردن و سەر بەپارتێکی سیاسی کوردن.
- 11-04-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,076
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!