رژێمی ئێران لە زیندانی ناوەندی ورمێ (10) زیندانی لەسێدارەدا و بەمشێوەیە لە ماوەی هەفتەی دواییدا ڕێژی زیندانیانی لەسێدارەدراو لە ورمێ گەیشتە (13) کەس. هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاندوە کە لە ماوەی یەک ساڵی سەردەمی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕوحانی زیاتر لە (700) کەس لەسێدارە دراون.
بە پێی هەواڵێکی هەرانا، دوێنی (10) زیندانی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندی ورمێ کراون و تا کاتژمێر 12 ی شه و سزای هەر (10) کەسیان جێبەجێ کراوە.
چوار کەس لەوانە کورد و خەڵکی شاری ورمێ و سەلماس و دوو کەسی دیکەش ئازەری بوون و خەڵکی نەغەدە و ورمێ بوون. تۆمەتی ئه و (10) زیندانییەش قاچاغی مادە هۆشبەرەکان بووە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممەش چوار کەسی دیکە لە هەمان زیندان لەسێدارە درابوون.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە لەماوەی یەک ساڵی حکومڕانی حەسەن ڕوحانیدا، زیاتر لە (745) کەس لە زیندانەکاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە دامودەزگای چاپەمەنی و فەرمییەکانی ئه و وڵاتە تەنیا (319) حالەتی لەسێدارەدانیان ڕاگەیاندوە و ئەوانەی دیکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ڕاگەیەندراوە.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (38) زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی جیاجیای وڵات لەسێدارە دراون کە زۆربەشیان کورد، بەلوچ و عەرەبی ئەحوازی بوون.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,397
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!