بەپێی توێژینەوەیەکی مەیدانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 88% ئەوانەی لەسەر ماددەی هۆشبەر لەسلێمانی دەستگیرکراون و لەچاکسازی گەوران بەنەتەوە کوردن.
رامان عومەر، سلێمانی: ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن مەڵبەندی کوردۆلۆجی زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی کراوەو لەلایەن چوار مامۆستای زانکۆ، کەپسپۆرن لەبواری کۆمەڵناسی لەسەر 80 دەستگیرکراو بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدراوە بەناونیشانی "کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە" بۆ ماوەی 10 کار لەو توێژینەوەیەدا کراوە
لەو توێژینەوەیەدا زیاتر لە 88% ئەوانەی ئاڵودەبون بەماددەی هۆشبەرو لەئێستادا ماوەی حکومەکەیان لەچاکسازی گەوران لەسلێمانی بەسەردەبەن بەنەوە کوردن کەژمارەیان 53 کەسە.
لەکاتێکدا نزیکەی لە 7% ئەوانە کەژمارەیان 4 کەسە بەنەتەوە فارسن و لە 5%ی ئەوانە کە ژمارەیان سێ کەسە بەنەتەوە عەرەبن.
توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو زۆربەی ئەوانەی لەسەر ماددەی هۆشبەر لەسلێمانی دەستگیرکراون، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بۆ کارکردن ڕوییان لەهەرێمی کوردستان کردووە، لەسەر مەرزە سنورییەکان و لەناو شاردا دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
بەپێی توێژینەوەکە تەنها 13 کەس لەوانەی دەستگیرکراوان خەڵکی پارێزگای سلێمانی کە دەکاتە نزیکەی لە 22%ی ئەو کەسانە، لە 9%یان خەڵکی شارەکانی هەولێرو هەڵەبجەو ڕانیەو خانەقینن.
لەکاتێکدا لە 57%ی ئەوانەی لەسلێمانی دەستگیرکراون لەسەر ماددەی هۆشبەر خەلکی خۆرڵاتی کوردستانن، لەکاتی توێژینەوەکادا ئەو دەستگیرکراوانە بەتوێژرەکانیان ڕاگەیاندووە کێشانی تلیاک لەئێران تارادەیەک ئاساییەو تەنانەت هەندێک ماڵ هاوشێوەی چوکلێت پێشکەشی میوانەکانی دەکەن و پێشیان سەیر بووە لەکوردستان قەدەغەبووەو ئەوەیان ڕاگەیاندووە کەلەوبارەیەوە زانیاریی یاساییان نەبووە.
لەو توێژینەوەیەدا ئەوەش خراوەتەروو زۆربەی ئەوانە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشەبەرکاەکانەوە توشی چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی بون و هەندێکیان بەو هۆیەوە لەهاوسەرەکانیان جیابونەتەوە.
یەکێک لەو دەستگیرکراوانە باسی لەچیرۆکی ژیانی خۆی کردووەو ئەوەی ڕاگەیاندووە لەتەمەنی 17 ساڵیدا لەکاتی مەیخواردنەوە لگەڵ برادەرەکانیدا حەپیان بۆ خستۆتە ناو مەشروبەکەوەو ئەویش سەرگەرم بووە پێی. تائەوەی بەتەواوەتی زۆر مەست بووەو لەرادەبەر مەی و حەپی تلیاکی خواردووە.
ئەو کەپێشتر دوکانی پۆشاکی تورکی هەبووەو وەک خۆی دەڵێت باری ئابوری زۆر باش بووە بەڵام ئێستا هەموو ئەو شتانەی لەدەستداوەو دەڵێت "ئەوەی جێگای داخە بۆ من برادەری زۆرم هەبوو، زۆرجار خۆم شەوانە پارەی خواردنەوەو کرێ تەکسیم دەدانێ، بەڵام ئێستا ئەوانە لەرێی نەفەرێک خواردنیان نەگرتووم و بۆ تەنها جارێکیش سەردانیان نەکردوم، بۆم دەرکەوت ئەوانە هاوڕێی سەر سفرەو سینی بون".
ئەو لەئێستادا ماوەی حکومەکەی لەبەندیخانە بەسەر دەبات و بڕیاریداوە بەتەواوەتی واز لەبەکارهێنانی تلیاک بهێنێت.
دیاردەی بارزگانی و ئاڵودەبون بەماددە هۆشبەرەکان لەکوردستان تاڕادەیەک کەم و نامۆبوەو لەحاڵەت تێنەپەڕیوە، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا بەهۆی کرانەوەی سنورەکان و ئاڵۆزبونی ژیان و هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان و زۆر هۆکاری تر ڕووی لەزیادبون کردوە.
- 30-06-2014