موچەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە موچەی 19 وەزارەت و دەستەو فەرمانگە زیاترەو بۆ هەر مانگێک بڕی 150 ملیار دینار موچەی ئەو وەزارەتەیە.
ئاوێنەنیوز، هەولێر: وەزارەتی دارایی لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات دەبوو وەزارەتی ناوخۆ دووەم وەزارەت بوایە موچەی مانگی حوزەیرانی وەربگرتایە، بەڵام بەهۆی زۆری موچەکەیانەوە ئەوە نەکراوە.
لەو ڕونکردنەوەدا هاتووە "دوای بڵاو کردنەوەی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانەی ڕامان گەیاندبوو، دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە دەبوایە وەزارەتی ناوەخۆ لە ِیزبەندی دووەم بوایە لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆ موچەی مانگانەیان (150) ملیار دینار دەبێت، وە بەهۆی دابین نەکردنی ئەو بڕە پارەیەوە تەنها توانرا موچەی ئەو وەزارت و دەستانە دابەشبکرێت". کەپێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو ڕۆژی شەممە موچەیان پێدەدات.
بەم پێیەش بێت تەنها موچەی وەزارەتی ناوخۆ بۆیەک مانگ زیاترە لەموچەی 19 وەزارەت و دەستەو فەرمانگەوە.
بەهەموو"دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتەکانی، پلان دانان، شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، بازرگانی و پیشەسازی، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، داد، گواستنەوه و گەیاندن، کارو باری کۆمەڵایەتی، ئاوەدان کردنەوه و نیشتەجێبوون، ڕۆشنبیری و لاوان، دارایی و ئابووری، سامانە سروشتیەکان" دەستەکانی "مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەستپاکی، ژینگە، لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی و ناوچە کوردستانی یەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری".
موچەی مانگانەیان 98 ملیار دینارە لەکاتێکدا موچەی وەزارەتی ناوخۆ 150 ملیار دینارە.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاشیگەیاندووە لەهەوڵی جدی دایە لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە موچەی ئەو وەزارەتانەی کە ئاماژەمان پێ نەکردبوو بۆیان دابین بکرێت، تا بتوانرێت پێش جەژن موچەکانیان وەربگرن،
مانگانە موچەی گشت فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕەکەی دەگاتە (850) ملیار دینارو بۆ مانگی حوزەیرانیش تەنها موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دراوە.
- 17-07-2014