مام جەلال گەڕانەوەیەکی پڕ لە چاوەڕوانی بەرەو کوردستان
مام جەلال.. سەرۆکی عیراق و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێستا بە فڕۆکەیەکی تایبەتی لە ئاسمانە بەرەو نیشتمان دەگەڕێتەوە، گەڕانەوەیەک، پڕاوپڕە لە مانا جوانەکانی گەڕانەوەی سەرۆکێک، کە دەوڵەتان، هێزە سیاسیەکان، بەتایبەتی نەتەوەی کوردو خەڵکی سەراپای عێراق، بەچاوی ئومێدەوە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەرۆک تاڵەبانین، هەڵبەتە یەکێتیەکانیش، کە ڕابەرەکەیان، مامۆستاو هەڤاڵەکەیان دەگەڕێتەوە، جگە لە خۆشحاڵی گەڕانەوەی مام جەلال، خۆشحاڵترن کە بەتایبەتی لەم هەلومەرجەدا، دەگاتەوە کوردستان و عیراق، چونکە ئەم گەڕانەوەیە، هەمان یادەوەری گەڕاندنەوەی مام جەلال لە یادەوەری پێشمەرگەو گەلەکەماندا، دەژێنێتەوە کە لە ساڵی (1976 – 1977) دا، تەواوی خەڵک چاوەڕێی مژدەی گەڕانەوەی بوون بۆ ڕابەرایەتیکردنی شۆڕشی نوێ، مام بە گۆجانێک گەڕایەوە، بەڵام هەتا ڕاپەڕین و ڕووخاندنی سەدام و عیراقی فیدراڵ، درێژەی بە خەبات دا.
گەلی کوردستان!
هەڤاڵانی یەکێتی!
مەکتەبی سیاسی، بە ناوی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتیەوە، لە ناخەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی سەرۆک مام جەلال دەکات. بەهیواشین لە کوردستان، لەناو گەلەکەمان، لەناو خۆشەویستی هەڤاڵان و دۆستانی یەکێتیدا، تەندروستی جەنابی مام جەلال، باشتر بێت.
زۆر سوپاسی هەموو وڵاتان و ئەو بەڕێزانە لە حیزبەکان، کەسایەتییەکان و یەکە یەکەی هاووڵاتیان دەکەین، کە خۆشحاڵییان لە گەڕانەوەی سەرۆک تاڵەبانی دەربڕی.
بەخێربێیتەوە مام جەلال، لەخۆشی گەڕانەوەت، بە تەندروستی باشەوە، چاومان فرمێسکی هیوا دەڕێژێ.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19-07-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,897
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!