وەرگێڕانی: ئەردەڵان عەبدوڵڵا
لویجی پیراندێللۆ یەکێکە لە چیرۆکنووس و شانووسە بەناوبەنگەکانی ئیتالیا و جیهان، بەرهەمەکانی بۆ زیاتر لە چل زمانی جیهانی وەرگێڕاون بەتایبەتی شانۆکانی، کەلە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا لەسەر تەختەی شانۆ نمایشکراون.
کتێبی ” پیراندێللۆ” لە نووسینی ” عوض شعبان” لەلایەن ” ئەردەڵان عەبدوڵڵا” لە زمانی عەرەبیەوە کراوەتە کوردی، ئەم کتێبە باس لە وێزگەکانی ژیانی پیراندێللۆ دەکات،هەروەها بەرهەمەکانی، جگە لەوەش چیرۆکێکی بەناوی ” خوالێخۆشبوو” لەگەڵ شانۆی ” کووپە” لەخۆدەگرێت.
پیراندێللۆ لە ساڵی 1934 خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاداب وەردەگرێت، لەناو ئەدەبی مۆدێرنی ئیتالیدا، جێگەو پایەیەکی ئێجگار گرینگی هەیە. پیراندێللۆ بە یەکێک لە نووسەرە مەزنەکانی سەدەی بیستەم دێتە ژماردن، ئەو لەکارەکانیدا بە شێوازێکی سەیر واقیع و وەهم تێکەڵ بەیەک دەکات، بەڕادەیەک کە خوێنەر ناتوانێت لەیەکیان جیابکاتەوە. لەکارە بەناوبانگەکانی : شەش کاراکتەر بە دوای نووسەرێکدا دەگەڕێن، هنری چوارەم.
هەر لەم کتێبەدا بۆچوونی کۆمەڵێک ڕەخنەگری ئیتالی و جیهانی لەبارەی پیراندێللوە تێدایە، جگە لەوەش باس لە میتۆدی نووسین و ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی ئەم کەڵە نووسەرەی ئیتالیا دەکرێت.
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,632
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!