- لەنزیک ناوچەی وان، کە دەکەوێتە نزیک موسڵ، تەقینەوەیەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عسیمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردە ئامانج. تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە.
- لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی گرووپی داعش لە جەلەولا، 28 پێشمەرگە برینداربوون و 11 چەکداری داعش کوژران و 9ـی دیکەشیان برینداربوون.
- چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر سەر هێزێکی پێشمەرگە لە نزیک چیای شنگاڵ و بەو هۆیەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون.
- بەهۆی دروستبوونی شەرو پێکدادان لەنێوان هێرەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە ناحیەی وانکێ سەر بەقەزای تلکێف 4 چەکداری داعش لە لایەن هێزەکانی پیشمەرگەوە دەستگیر دەکرێن.
- ڕەنگانێکی شەو چەند کەسێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر کامەندێکی تەلەفزیونی پەیام و بێژەری هەوالەکانی کرمانجی ئەیهان سەعید و بە توندی لێی دەدەن و پاشان بە برینداری جێی دەهێڵن و هەلدێن.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,134
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!