جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، زیاتر لە 480 تووشبوو بە ڤایرۆسی HIV ناسراو بە ئایدز لە پارێزگای سنە ناسراون و هەر مانگێکیش دوو بۆ سێ تووشبووی نوێ بۆ ئەو ئامارە زیاد دەکرێت.
فەرزام بیدار پوور، جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە ئاماژەی بەوە کرد، زۆرترین تووشبووان بەو نەخۆشییە لە ڕێگای سێکسەوە تووشبوون و بەشێکی کەمیان لە ڕێگای بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ڕێگای دەرزی لێدانەوە بووە.
بیدار پوور ئەوەشی ڕاگەیاند، کە زیادبوونی ئایدز لە پارێزگای سنە بە بەراورد لەگەڵ پاریزگاکانی دیکەی ئێران، لە ئاستێکی زۆر کەمدایەو گوتی: "گەشەی ئەو ڤایرۆسە لە نێوان خەڵکی پارێزگای سنە زۆر کەمترە لە پارێزگاکانی دیکە، بەڵام ئەوە نابێتە هۆکارێک بۆ گوێنەدان بەو نەخۆشییەو دەبێت خەڵکی لێ ئاگادار بکرێتەوە".
جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە نیگەرانی خۆی دەربڕی لە زیادبوونی شێرپەنجە لەو پارێزگایە و ڕایگەیاند" لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و 500 کەس تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە و بە ڕاشکاوی دەتوانین بڵێین کە زیاتر لە 14 لەسەدی گیان لەدەستدانەکان لە پارێزگای سنە بە هۆی شێرپەنجەوەیە، بەڵام ئێستایش هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستانی خەڵک لە پارێزگای سنە ڕووداوەکانی هاتووچۆن".
- 30-09-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,713
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!