راماڵ قەسرەیی
لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران 14 کەس بەهۆکاری جیاجیا کوژراون و تاکو ئێستاش تەنها یەک تۆمەتبار دەستگیر کراوە.
عەمید ئەسکندەر بابەکر بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە 01-01-2014 تاکو 01-10-2014 لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کە هەر چوار قەزای سۆران، چۆمان، مێرگەسور و ڕواندز لەخۆدەگرێت (14) کەس بەهۆکاری جیاجیا کوژراون، وتیشی: "سەرەرای هەڵە بەردەوامەکانمان بەڵام تاکو ئێستا تواندراوە یەکێک تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەین".
عەمید ئەسکەندەر وتیشی: هەر لەوماوەیەشدا چەندین ڕووداوی دزیکردن تۆمارکراون و پۆلیسیش توانیویەتی (77) کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر بکەن کە لەنێو تۆمەتبارەکاندا سێ ژن و چەند مێرمنداڵێک هەیە.
بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران تیشکیشی خستە سەر بەرنامەکانیان لە ڕۆژانی جەژن و وتی: وەکو جەژنەکانی ڕابردوو بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵیش بەرنامە و پلانی تۆکمەمان داناوە و مەفرەزەکانمان بەردەوام دەبن لەگەران و جێگیر بوون لە چەند شوێنێکی پێویست بۆ ئەوەی ئەمنیەتی سنورەکە بپارێزرێت و دڵنیاشی دایە هاوڵاتیانی ئه و گەشتیارانەی کە ڕوو لە سەیرانگاکانی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی و ڕواندز و مێرگەسور دەکەن ئەمنیەتیان پارێزراو دەبێت.
- 02-10-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 10,676
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!