رۆژی 8-10-2014 لە شاری هەولێر-ی پایتەختی باشووری کوردستان هەریەکە لە محەمەد عیزەدین و هەژار ئەرگۆشی، کامێرامانان و ڕیپۆرتەرانی ڕووداو، لەلایەن گرووپێکەوە دەدرێنە بەر چەقۆ و بەوهۆیەشەوە بەسەختی بریندار دەبن. ئەو هێرشەی سەر ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو درێژکراوەی ئەو هەڕەشانەیە کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە دەرکردنی ڕیپۆرتەرەکانمان لە قامشلۆ و عەفرین دەستیانپێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ درێژەیان هەیە.
لەماوەی ڕابردوودا ڕیپۆرتەرەکانی ئەوروپای ڕووداو بە چەقۆ هەڕەشەیان لێکرا، بەداخەوە ئەمڕۆ هەڕەشەکە لە هەولێر بووە کردەوە. ئەمە یەکەمجار نییە ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو دەکەونە بەر هەڕەشە. مانگێک بەر لە ئێستاش هاوکارمان ڕەنگین شەرۆ لە هەولێر هێرشی کرایەسەر. هەروەها هاونیشتمانییەکیش لە پەخشی ڕاستەوخۆی ڕووداودا لەلایەن هەمان گرووپەوە هێرشی کرایەسەر.
لە نووسینگەکانی ئامەد و ئەنقەرە و ئیستەنبوڵیش هەڕەشە لەسەر ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو بە بەردەوامی هەبووە.
تۆڕی میدیایی ڕووداو کاربەدەستانی حکومەتی کوردستان و کانتۆنەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەدە) و حکومەتی تورکیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە پاراستنی گیان و سەلامەتیی ڕۆژنامەنووسانی لە پارچەکانی کوردستان. داواش لە ئازایدیخوازانی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕێکخراو و دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی دەکرێن بێنە دەنگ. هەروەها سوپاسی هاونیشتیمانیان و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین کە چوون بەدەم کارمەندەکانمانەوە.
ڕێکاری یاسایی خۆمان دەگرینە بەر و بینەران وبیسەران و خوێنەرانی ڕووداو دڵنیادەکەینەوە ڕووداو لەسەر ڕێبازی پیشەیی و کوردستانییانەی خۆی و داماڵراو لە هەژموونی سیاسییەکان و پارتەکان بەردەوام دەبێت.
تووندوتیژی ڕووماڵی ڕووداو ڕاناگرێت.
تۆڕی میدیایی ڕووداو
هەولێر - باشووری کوردستان
8-10-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,171
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!