...حەسەن جومعە
بەپێ ئاماری دەزگا ئەمنییەکان پێشتر قەزای دوزخورماتوو یەکێک بووە له و ناوچانەی کە لە عیراقدا زۆرترین کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دراوە، بەڵام ئەمساڵ لەگەڵ چوونی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ قەزاکە، کردەوە تیرۆریتسییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە و ڕەوشی ئەمنی قەزاکە تا ڕادەیەکی باش ئارامی بە خۆیەوە بینیووە.
نەقیب فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزای دوزخورماتوو بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەپێ ئاماری دەزگا ئەمنییەکان پێشووتر قەزای خورماتوو یەکێک بووە لە ناوچانەی کە لە عیراقدا زۆرتری کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەم ساڵ لەگەڵ چوونی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ قەزاکە کردەوە تیرۆریستییەکان زۆر کەمیان کردووە و ڕەوشی ئەمنیش تا ڕادەیەکی باش ئارامی بەخۆیەوە بینیوە".
نەقیب فاروق وتی: "بەپێی ئاماری ئاسایشی قەزای خورماتوو پێش ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕوو بکەنە خورماتوو لە مانگی 1 تا مانگی 6ی ئەم ساڵ زیاتر لە (120) کردەوەی تیرۆریستی جۆاروجۆر ڕوویانداوە، وەک کردەوەی تیرۆریستی (تەقینەوە و ڕفاندن و تەقە کردن)".
وتیشی: "دواتر و کاتێک هێزەکانی پێشمەرگە ڕوویانکردەقەزاکە بۆ پاراستنی لە دەست چەکدارانی داعش، کردەوە تیرۆریستییەکان تا ئاستێکی زۆر باش کەم بوونەوە و هەر بەپێی ئاماری ئاسایشی دوزخورماتوو لە دوای مانگی 6 تا مانگی 11ی ئەم ساڵ (53) کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدراون".
وتیشی: "بەپێی ئه و بەراوردکارییە بۆمان دەرکەوتووە لەگەڵ هاتنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ قەزای دوزخورماتوو، کردەوە تیرۆریستییەکان لە 80% کەمیان کردووە کە ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە بۆ دانیشتووانی قەزای خورماتوو".
- 23-11-2014
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 9,337
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!