بۆ بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی بەڕێز(عەتا)ی کوڕتان و ئەندامی سەرکردایەتیی حزبتانمان بیست، کە لە سەنگەری بەرگری لە خاک و ئازادیی میللەتەکەمان گیانی بەخشی، لەدەستدانی کاکە عەتا مایەی داخ و کەسەرێکی زۆرە بۆ هەموو لایەک، داواکارین خوا سەبووریتان بدات و لە خەم و خەسارەتتان بەدوور بگرێ.
بێگومان ڕۆڵی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان لە کاروانی شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان، ڕوون و ئاشکرایە و مایەی شانازییە، هەر بۆیەش لەو پێناوەدا قوربانیی زۆرتان داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان و بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەمان.
جارێکی دیکە خۆمان بە هاوخەم و هاوبەشی ئێوە دەزانین و ئومێدەوارین ئەوە دواکۆستی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان بێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,464
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!