بەدوای چەندین مانگ لەبەرگری جەماوەری، پاککردنەوەی کۆبانی لە هێزەکانی داعش ڕاگەیەندرا. ئەمە مژدەی سەرکەوتنێکی گەورەی نەک هەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردستانی سوریاو ناوچەکەیە، بەڵکو هەنگاوێکی گەورەیە لەراستای خەبات بۆ دەستکۆتاکردنی یەکجاری تەواوی کۆمەڵگای بەشەریە لەچنگی ئیسنان کوژی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی، کەبڕیاریداوە لەڕیگای تیرۆرو جەنگ و کاولکاری و بازار فرۆشی ژنان و یەخسیرکردنی منالان و ئاوارەکردنی ملیۆنەها ئینسان و داسەپاندنی شەریعەتەوە، باڵێکی هاری بۆرژوازی لەنێو سیستەمی سەرمایەداری و قەیرانێکدا کەدەرگیریەتی، بەدەسەڵات بگەیەنێ.
ئەوەی لەم سەرکەوتن و هەنگاوەدا بەپلەی یەکەم بەرجەستەیە، بەتاڵکردنەوەی ئەفسانەی ئەمریکاو ماشینە میلیتاریستەکەیەتی کەلەلایەن ژورنالیزمی نوکەری سەر بەدەوڵەتانی سەرمایەداریەوە، وەک "فریشتەی نەجات"، بانگەشەی بۆدەکرا، گوایە دونیا بەبێ ئەمریکاو ئیمکاناتە سەربازیەکانی ناتوانی لەبەرامبەر داعش و ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و تیرورو تاوانەکانیدا خۆی ڕاگرێ. بەڵام کۆبانی سەلماندی کەئەم هەمو پروپاگەندە پروپوچە، شتێکی تر نەبوو جگە لەوەی کەخەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش، چاولەبەرو دەستەوئەژن ۆ بەدیار سیاسەتەکانی ئەمریکاو دەوڵەتەنی ڕۆژئاواوە، ڕاوەستن و ژیانی ئاوارەیی و دەربەدەری و سەرپەراندن و کاولکاری و خۆینریژی بۆ جەندین ساڵی تر تەحەمول بکەن، تا ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەبەرانبەر ڕوسیاو چین و ئیران و هیزە نەیارە ناوچەییەکانیاندا، سەرکەون و ڕۆژهەلاتی ناوەراست بەپیی قازانج و بەرژەوەندیەکانی بازاری سەرمایەیان سازدەدەنەوە.
لەسەرێکی ترەوە ڕزگارکردنی کوبانی زەربەیەکی بەکردەوەیە لەتەواوی ئەو سیاسەت و هەڵویستانەی کەحزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کورد، لەپێشیانەوە بارزانی و حزبەکەی، لەدەورەی سەرهەڵدانی داعشدا، تائەمرۆ بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لەسوریاو عێراق گرتیانەبەر. سیاسەت و هەڵویستێک کەسەرەتا هاتنی داعشی بە"فرسەتێکی زێرین بۆ کورد' لێکدایەوە و هەوڵیدا پەکخستنی مقاوەمەتی کۆبانی وەک دیاریەک پێشکەش بەعەرشی ئۆردوگان بکات، تا تۆڕی ڕاکێشانی بۆری نەوت و بازرگانی کاڵا و هاتنی سەرمایە لق وپۆپی زیاتر لەسەر حسابی بەتاڵانبردنی ڕەنج و ماندوبونی کڕیکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان دەرکات. لەراستیدا بەرزانی و دەسەڵاتەکەی لەناخەوە ناتوانن دڵخۆشبن بەسەرکەوتنی کۆبانی، چونکە ئەوە هەرئەوان بوون کەلەسەرەتاوە بەسیاسەتی خەندەق لێدان و گەمارۆدانی خەڵکی سوریا و دژایەتی کردنی کانتۆنەکان، بەدوای بەکردەوە دەرهێنانی سیاسەت و ئامانجەکانی تورکایەوە بوون. تەنانەت ئەوە هەر بەرزانی بوو کەبۆ وەدەرنانی مالیکی و وەرگرتنی ئیمتیازات لەحکومەتەکەی عەبادیدا، دەستی خستە نێو دەستی ڕەوتەکانی ناسیونالیزمی عەرەبی و سوننەکانەوە و ژێربەژێر لەراکێشانی هێزەکانی داعشدا بۆسەر موسڵ ڕۆڵی گێرا، دواتریش کەپەلامارەکانی داعش ڕووی لەکوردستان کرد، بەبەهانەی ئەوەی "پێشمەرگە چەکی کارای لەدەستدا نییە"، کەوتە جەنگێکی ناشێلگیرانەوە، ڕووداوەکانی "گوێر" بەدوای سەرەوژێر بوونەوەی چەک و تەقەمنی و کۆمەکە سەربازیەکانی دەیان دەوڵەتانی دونیا، بەڵگەن بۆئەوەی کەبارزانی لەشەڕی دژ بەداعشدا نەک هەر پەیگیر نەبوە و نییە، بەڵکو ئامادەشە ژێربەژێر لەگەڵیدا بکەوێتە بازرگانیەوە.
ڕزگار کردنی کۆبانی، سەلماندنی ئەو حەقیقەتەیە کەهەرکات هێزی جەماوەری ئازادیخوازی لەژنان و پیاوان، پەی بەبەرژەوەندیە چینایەتیەکانی خۆیان بەرن و یەکگرتوانە لەڕیزێکی سەربەخۆی سیاسی و شۆڕشگێرانەدا و بەدوور لە ئاسۆو سیاسەتی باڵەکانی بۆرژوازیدا ڕاوەستن، دەتوانن نەک هەر دڕندەترین و پڕچەکترین هێز بەچۆکدا بدەن، بەڵکو داهاتوی ژیانی خۆیان و نەوەکانی داهاتووش بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵگای ئازادو یەکسان لەدەست بگرن. بەڵام هەروەک چۆن کۆبانی لەمیحنەتی جەنگ و پەلامارەکانی داعشدا تەنها نەبوو، وەلەلایەن بەرەی ئازادیخوازی جیهانەوە پشتیوانی و هاوپشتی فراوانی لێکرا، ئاوەهاش ئەم سەرکەوتنە دەستکەوتێکی بەنرخی بەرەی ئازادیخوازی جیهانە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ویرای ئەوەی پیرۆزبایی خۆی لە سەرکەوتنی ژنان و پیاوانی بەرگریکاری کۆبانی و ئازادیخوازان لەسەراسەری جیهاندا ڕادەگەێنێ، هاوکات بەهەنگاوێکی گەورە لەخەبات بۆ کۆتایی هینان بەداعش و ڕەوتی کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسی لەناوچەکەدا دەیناسێنێ.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان
27-01-2015
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,643
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!