دوو وێنەی ڕۆژنامەنوسی کە ڕوداوەکانی تایبەت بەکورد لەدوو ناوچەی جیای کوردستان دەردەخەن، دەبنە باشترین وێنەکانی ساڵی ڕابردو.
مستەفا عەبدی، ئاوێنەنیوز: وێنەی "ترسی کچە خوێندکارێک لەکاتی دەستگیرکردنیدا" کە لەلایەن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی AFP لەتورکیا، بولنت کلیچ، گیراوە پلەی یەکەمی وەک باشترین وێنەی ڕۆژنامەنوسی لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2014 بەدەستهێنا.
رۆژنامەی "جمهورییەت" دەڵێت، وێنەی پەیامنێری ئاژانسە فەرەنسیەکە خوێندکارێک دەردەخات لەساتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بەهۆی بەشداریکردن لەخۆپیشاندانێکی ناڕەزایی بەرامبەر کوشتنی گەنجێکی کورد بەناوی، برکین ئیڤان، لەروداوەکانی جیزی پارک لەمەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ کە لەهاوینی 2013 لەمیانەی پێکدادانی تونددا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان گیانی لەدەستدا.
هاوکات وێنەیەکی تری، بولنت کلیچ، پێگەی سێیەمی لەپێشبڕکێکی باشترین وێنەی ڕۆژنامەنوسی ساڵی 2014 بەدەستهێناوە کە ساتی بۆردومانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر تەل شعیر دەردەخات ئەوکاتەی ناوچەکە و بەشێک لەکۆبانێ لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا بو.
- 13-02-2015
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,918
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!