بەهۆی شیری بەسەرچووەوە لە خوێندنگایەکی خۆرهەڵاتی کوردستان 18 خوێندکار نەخۆش کەوتن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بەهۆی شیری بەسەرچووەوە، لە شاری کرماشانی خۆرهەڵاتی کوردستان، 18 خوێندکار نەخۆش کەوتوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئه و خوێندکارانەی تووشی نەخۆشیەکە بوون لە قوتابخانەی "مطهری"ی شارۆچکەی (سەنقوروکولیالی) سەر بە پارێزگای کرماشان بوون، خوێندکارەکانیش توشی ئازاری دڵ و ڕشانەوە بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی شارۆچکەکەش، ڕەتیکردووەتەوە خوێندکارانی خوێندنگاکە بەهۆی خواردنی شیرەوە نەخۆش کەوتبێتن و ڕایگەیاندووە " ئه و خوێندکارانە تووشی ئازاری دڵ بوون."
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسەکەش، پشکنین بۆ شیری خوێندنگاکە کراوه و 459 کارتون شیر لە خوێندنگاکەدا دەستی بەسەردا گیراوە.
پێشتریش حەوت خوێندکاری شارۆچکەی (سەنقوروکولیالی) سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی خواردنی شیری خراپەوە نەخۆش کەتبوون.
- 10-03-2015
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,729
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!