هۆگر کەمال
سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕی کۆتاییاندا لەگەڵا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوری کەرکووک، زیاتر لە 150 هەزار دۆنم زەوییان گەڕاندۆتەوە سەر کەرکووک.
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالستی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە سێهەمین دیداری سلێمانی، بەخەندانی ڕاگەیاند " ورەی پێشمەرگە لە ئێستادا زۆر بەرزە و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە کۆتا شەڕدا زەرەرێکی زۆری بەرکەوت".
ئاشکراشیکرد: " لەم شەڕەی کۆتایدا لە سنوری کەرکووک، زیاتر لە 150 هەزار دۆنم زەویمان لە دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش وەرگرتووەتەوەو خراوەتەوە سەر کەرکووک، ئەو زەوییانەش لە ساڵی (1930) یەوە کێشەی لەسەرە، شەڕی 9 ی ئازار تەنها شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش نەبووە، بەڵکو شەڕی گەڕاندنەوەی زەوی بوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان".
محەمەدی حاجی مەحمود، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمجارە ئەگەر بەراوردی بکەیت لەگەڵا شەڕەکانی تردا، هێزەکانی پێشمەرگە زیانیان کەمتر بەرکەوتووەو نزیکەی نۆ شەهیدمان هەبوو، کە ئەویش زیاتر بەهۆی تەقینەوەوە بوو، بەڵام داعش زەرەرێکی زۆری بەرکەوت".
- 11-03-2015
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 8,291
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!