- بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی تەقینەوەکەی 20 ئاداری 2015 لە حەسەکە، شەڕڤانانی یەپەگە شەو ڕابردوو هێرشیانکردە سەر بارەگاکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی کۆبانێ و لەئەنجامدا 30 تەرمی چەکدارەکانیان کەوتنە بەر دەستی یەپەگە.
- سوپای تورکیا دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕاگەیاند.
- لەگوندی تل خەنزیر-ی سەر بەسەرێکانی له باشووری ڕۆژئاوای شارەکە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (YPJ)، کاتژمێر سێی دوێنێ شەو، وەڵامی هێرشێکی چەتەکانی داعشیان دایەوە.
- ژمارەیەک لە کەسوکاری ڕفێنراوانی ئێزدییەکانی شەنگال بە دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گردبوونەوەیەکدا لەبەردەم ئیدارەی ڕاپەڕین داوایانکرد هەرچی زووە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە تا بە کەسوکاریان شاد ببنەو شەنگال بەتەواوی ئازاد بکرێت و تاوانەکانی داعشیش دژی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێنرێت.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 14,276
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!