خەندان سەعید محەمەد
لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو 497 ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری تۆمارکراوە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوانەش 46 کەس گیانیان لە دەستداوە و 422 کەس بریندار بوون.
رائید فازل حاجی حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 46 کەس بەهۆی ڕووی هاتوچۆ لە شاری هەولێر و دەوربەری گیانیان لە دەستداوە، هەروەها 422 کەسیش بریندار بوون، ئەمەش لە ئەنجامی 497 ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری هەولێر و دەوربەری تۆمارکراوە.
وتیشی: "رێژەکە لەچاو ساڵانی تر نزیکە لەیەکتری بەرێژەیەکی کەم لە پێش مانگی 1 ی ساڵی ڕابردووە ئەویش بەهۆی زۆربوونی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر و زۆری ماتۆرسکیل دەگەرێتەوە، چونکە لە کۆی گشتی ئه و 497 ڕووداوەی تۆمار کراوە 52 ڕووداوی بەهۆی ماتۆرسکیل-ەوە بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێستا بڕیاردراوە دەست بەسەر ئه و ماتۆرسکیلانە بگرێت کە خاوەنەکانیان مۆڵەتی شۆفێریان نیە، کە زیاتر لە هەزار ماتۆرسکیل لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەستی بەسەرداگیراوە، نادرێتەوە خاوەنەکانیان چونکە مەرجی توندوتۆڵی و مۆڵەتی شۆفێریان نییە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، وتیشی: "لە ئێستادا هاوردەکردنی ماتۆرسکیل قەدەغەکراوە".
- 09-06-2015
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,456
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!