- شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار کەسێک کە دسداشیەکی سپی لەبەردا بووە لە دەرگای ماڵی سەڵاح شێخ لەنگەری داوە و بانگی کردوە و لەگەیشتنی ناوبراودا دەستڕێژێکی گولەی لێ دەکات و گولە بەرسەری دەکەوێ و بە سەختی برینداری دەکات و پاشان گیان لەدەستدەدات.
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە 50 کم لە ڕۆژئاوای لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەبروکا گردێکی ستراتیجی کۆنترۆڵ دەکەن کە ئەویش 5 کم دوورە لە شارۆچکەی سولوکی سەربە گردەسپی.
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانەکانی کانتۆنی کۆبانێ و جەزیرە گورزی کوشندە بەر چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەوتووە و بەو هۆیەشەوە 15لاشەی چەکدارەکانیان کەوتوونەتە دەست شەڕڤانەکانی یەپەگە.
- قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی 5 تۆن خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنیش ڕایدەگەیەنێت، پاش پشکنینی تاقیگەیی سەرجەمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 9,872
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!