رۆژنیوز - سەروەر سەعدوڵا
لە مانگی ئایاری ڕابردوودا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بە فیشەک کوژراون و وتەبێژی پۆلیسی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت: بەشێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون. جەلال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ ڕاگەیاندنەکەن ڕایگەیاند: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بە فیشەک کوژراون، بێئەوەی بەشێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کرابن. ناوبراو، هۆکاری دەسگیرنەکردنی ئەو تۆمەتبارانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوه، کە بەشێک لەو تۆمەتبارانە ئەندامی هێزەکانی پێشمەرگەن. وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: گرتنی ئەو تۆمەتبارانە پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی پێشەمەرگە هەیە و بەم هۆیەشەوە نووسراومان ئاراستە کردووە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,919
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!