- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چوونە ناو شاری گرێ سپی و ئێستا یەک کیلۆمەتر لە دەروازی سنووریی ئەو ناوچەیە لەگەڵ سنووری تورکیا دوورن.
- لە درێژەی کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا، چەکدارە نەناسراوەکانی شارۆچکەی خورماتوو دووژن دەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و برینداریان دەکەن، دواتریش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.
- نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەییشتە 142 هەزار و 750 دیناری عێراقی.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە پێشڕەویی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکووری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) دەربڕی و ئەو پێشهاتەی بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی تورکیا، وەسفکرد.
- لە شاری هەولێر ڕێورەسمی لادانی پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار خاوەنی کتێبی (ئەلف و بێ)ی کوردی لادرا.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 18,776
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!