ئەمڕۆ 29ی کانونی یەکەمی 2015، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕائدی هاتوچۆ (فازل حاجی حسێن) بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر سەرجەم ئامارو کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری ڕاگەیاند کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان لە هەردووک دەروازەی (ئیبراهیم خلیل) و (حاجی ئۆمەران) بۆ ساڵی 2015 بە گشتی لەم ساڵ (45400) ئۆتۆمبێل داخلی هەرێمی کوردستان بووە لەم دوو دەروازەیە لە کاتێکدا لە پار ساڵ لە 2014 (77100) ئۆتۆمبێل داخلی هەرێمی کوردستان بوبو.
واتا ئەمسال (31700) ئۆتۆمبێل کەمترداخلی هەرێمی کوردستان بووە وە لە ساڵی 2013 بەر لە قەیرانی دارایی (138000) ئۆتۆمبێل داخل بووە.
سەبارەت بە کۆی گشتی ئۆتۆمبێلی تۆمار کراو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر واتا ئەوەی هەڵگری تابلۆی هەولێرە بریتییە لە (641820) ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانییەوە لە کاتێکدا لە پارساڵ (610741) ئۆتۆمبێل بوو واتا لە ماوەی سالێک (31079) ئۆتۆمبێل زیادی کردووە و تۆمار کراوە.بەڵام لە 2013 بە تەنها (52253) ئۆتۆمبێل تۆمار کرابوو.
سەبارەت بەڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ ساڵی (2015) لە بەشی هونەری لە جۆرەکانی بەناو کردن و نوێ کردنەوە و گۆڕینی تابلۆ و ون بون و گواستنەوە (228558) مامەڵە ڕاییکراوە. لە بەشی مۆلەتیش (60977) مامەڵەی هاولاتیان لە جۆرەکانی دوبارە تۆمار کردن و نوێ کردنەوە و ون بوون و ڕزی بوون ڕایی کراوە.
سەبارەت بە کۆی گشتی مۆلەتی شوفێری دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر تاوەکو ئەمڕۆ (492088) مۆلەتی شوفێری دەرچووە..
کە لە کۆی گشتی ئەم مۆلەتانەی لە بەشی مۆلەت دراون (40200) هەزار مۆلەت بۆ شوفێرانی ئافرەت بووە.
سەبارەت بە کۆی گشتی ئۆتۆمبێلی هەڵوەشێنراوە واتا (تفلیش) لە ساڵی 2015 (3861) ئۆتۆمبێل لە کاتێکدا لە سالی 2014 (3796) ئۆتۆمبێل بووە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی پشکنینی ساڵانە بۆ ئۆتۆمبێلەکان (pvi) ناسراوە بە هەزە لەم ساڵ (228069) هەزار ئۆتۆمبێل پشکنینی بۆ کراوە.
سەبارەت بە کۆی گشتی سەرپێچی تۆمار کراو لە ساڵی (2015) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (333679) سەرپێچی هەمە جۆر بووە جگە لە سەر پێچی کامێراکانی چاودێری.لە کاتێکدا لە ساڵی 2014 (106400) هەزار سەرپێچی تۆمار کرابوو. کە بەڕاستی ئەم ژمارانە تۆقێنەرن، چونکە هەر سەرپێچیەک واتا ئەگەرێکە بۆ کەوتنەوەی ڕووداوێکی هاتوچۆ.
سەبارەت بە سەرپێچی تۆمار کراو لەلایەن کامێراکانی چاودێرییەوە لە ساڵی 2015 بە گشتی (130958) سەرپێچیە تۆمار کراوە.لە کاتێکدا لە پار ساڵ لە 2014 (247915) سەرپێچی تۆمار کرابوو.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتوچۆی تۆمار کراو لە شاری هەولێر و دەورو بەری بە قەزای کۆیەشەوە لە ساڵی 2015 بە گشتی بە داخەوە (1157) ڕوداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە کە لە ئەنجامی ئەم ڕوداوانە (111) کەس گیانیان لە دەستداوە (1150) کەسیش زامدار بوون.لە کاتێکدا لە ساڵی 2014 (1330) ڕوداوی هاتوچۆ تۆمار کرابوون وە ژمارەی قوربانیانیش لە مردن (133) کەس بوون.
واتا ئەمساڵ ڕێژەی ڕووداوەکان بە بەراورد لەگەڵ پار ساڵ (173) ڕوداو کەمی کردووە.سەبارەت بە جۆری ڕوداوەکان کە کەوتونەتەوە لەم ساڵ (856) ڕوداوی پێکدادان و (80) ڕوداوی شێلان و (221) ڕوداوی وەرگەڕان بوو.
وە لەکۆی گشتی ئەم ڕووداوانەی کە تۆماریش کراون لە هەولێر لە ساڵی 2015(122) ڕوداویان بەهۆی ماتۆڕ سکیلەوە بووە بە تەنیا.کە هەمیشە ڕوداوەکانی ماتۆڕسکیلیش مردن و زامدار بوون هەیە وە لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە گەورەترین هەڵمەتی دەست بەسەر داگرتنی ماتۆڕسکیلە نا یاساییەکانمان دەست پێ کردووە و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە (2500) ماتۆڕسکیلمان دەست بەسەر داگرتووە وە نایاندەینەوە بە خاوەنەکانیان.
سەبارەت به و شوفێرانەی کە لە ماوەی ئەم ساڵیش دراونەتە دادگا بەهۆی سەرپێچیە گەورەکانەوە وەکو مەی نۆشی و ساختەکاری لەمساڵ (7812) شوفێرە دراونەتە داداگا لە ڕێگای بەشی سکالاکانی هاتوچۆوە وە ڕێکاری یاساییان لەگەڵ گیراوەتە بەر.
- 29-12-2015