دواڕۆژ
ئاسایشی گەرمیان ئاماری دەستگیرکراوانی لە ساڵی 2015دا ڕاگەیاند، 140کەس بە تۆمەتی تیرۆر و 88 کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
عوسمان عەبدولکەریم وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2015دا لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی وەک خانەقین و جەلەولا و قەرەتەپە و ناوچەکانی دیکە، 140 تۆمەتبار بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی دەستگیرکراون، 14 یان ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی خانەقین بوون و زیندانی کراون بۆ ماوەی 6 ساڵ - هەتا هەتایی، 22 تیرۆریستیشیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.، 48ی دیکەشیان پەراوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگای کەرکووک- گەرمیان کراوە61 و تیرۆریستیشیان ئازادکراون.
وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی خستە ڕوو 88تۆمەتبار بە تاوانی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
ئەمە جگە لەوەی 54 تۆمەتبار بە تۆمەتی دزی و 2 کەس بە تۆمەتی لەکەدارکردنی شەرەف دەستگیرکراون، لەگەڵ 5 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەت.
هەروەک بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر فەرمانبەرانی حکومی و بە لارێدابردنی دادگاکان 14 کەس دەستگیرکراون.
بە وتەی عوسمان عەبدولکەریم، هێزەکانی ئاسایشیش 342 کەسیان دەستگیرکردووە کە 66یان سزادراون و 64یان ڕەوانەی دادگا کراون و 35 یان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و 77 کەسیشیان ئازادکراون.
وتەبێژەکەی ئاسایشی گەرمیان 8وتیشی:" کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیرکراون، 5 کەس بە تۆمەتی بەرتیل و 5 کەسی دیکەش بە تۆمەتی تەزویرکردن و ساختەکردن دەستگیرکراون، ەمە جگە لە دەستگیرکردنی 6 کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە شوێنەوارەوە".
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,407
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!