من ناوم فازڵە ساڵی 1955 لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە شاری #سنە#دا بووە. (یەک ساڵ ئەویش 1970 لە شاری #کرماشان# خوێندومە) . لە ساڵی 1973 بۆ خۆێندنی زانکۆ چوومەتە شاری ڕەشت لە باکووری ئێران و بەشی بازرگانیم خوێندووە، لە ساڵی 1977پاش کوتایی هاتن بە خوێندن گەڕاومەتەوە بۆ شاری سنە و زیاتر بەکاروباری سیاسییەوە سەرقاڵ بووم. لە ساڵی 1979 لە پاش شۆڕشی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان و هاوڕییان کوڕی گەشەپیدانی زمان و ئەدەبی کوردیمان دامەزراند. لە ساڵی 1980 کۆماری ئیسلامی ئێرانی هێرشی کردە سەر کوردستان، هەر بۆیەش لەو ساڵەوە هەتا ساڵی 1990 وەکوو پێشمەرگەیەک لە ڕیزی #کۆمەڵە#دا، لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هەر لە هەورامانەوە هەتا ورمێی خەباتم کردووە. لە ساڵی 1990دا وەک پەنابەر هاتوومەتە ئەوروپا و لە سوید نیشتەجێبووم. لە سویدیشدا جارێکی تر دەستم داوەتە خوێندن و لە ساڵی 1998 بەشی ئەندازەیاریم لە زانکۆی چاڵمێرس (Chalmers) تەواوکردووە و لە ساڵی 1999 شەوە وەکوو ئەندازەیار خەرێکی کارم. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 9,877