لەبڵاوکراوەیەکدا، کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە و مێژووی دوێنێ 10ی کانوونی دووەمی لەسەرە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بڕی هەناردەی نەوتی مانگی کانوونی یەکەمی بڵاوکردووەتەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: لەمانگی 12(کانوونی یەکەم)، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 18،105،734 بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆری سەربەخۆی نەوتی هەرێمەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا هەناردەکردووە.
واتە 584056 بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا هەناردەکراوە.
له و ڕێژەیەش، واتە له و 18،105،734 بەرمیل نەوتە، 13،504،536 بەرمیل لەکێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوە بەرهەمهێنراوه و هەناردەکراوە و 4،601،198 بەرمیلیش لەکێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بەرهەمهێنراوە و هەناردەکراوە.
هەروەک لەبڵاوکراوەکە هاتووە لەبەر هەندێک هۆکار کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵکردنی حکومەتی هەرێمدابوون، لەمانگی 12دا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هەناردەکردنی نەوت ڕاگیراوە.
لەمانگی 11(تەشرینی دووەم)یشدا 18،023،057 بەرمیل نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا هەناردەکرابوو، لەمانگی 10(تەشرینی یەکەم)یشدا بڕی 18،461،357 بەرمیل نەوت هەناردەکرابوو.
- 11-01-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,190
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!