بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی ڕسول الله وعلی آله وصحبه وبعد
قال تعالی : (إنَّمَا يَفْتَرِي الْکَذِبَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ۖ ۆأُولَٰئِکَ هُمُ الْکَاذِبُونَ) (105) النحل
واتە: بێگومان هەر ئەوانە درۆ هەڵدەبەستن کە باوەڕیان بە ئایەتەکانی اللە نیە، هەر ئەوانیش درۆزنن و درۆیان کردۆتە پیشە.
پێمان گەیشت کە بەیانێکی ساختەو بێ بنەما بە ناوی جەماعەی ئەنصار ئیسلامەوە بڵاو کراوەتەوە، بانگەشە بۆ بوهتانێک ئەکات کە گوایە جەماعەی ئەنصار بەتەواوی هەڵوەشاوەتەوەو بەیعەتی داوە بە جەماعەیەکیتر، ئێمە لە لایەن خۆمانەوە بەتەواویو لە ڕێشەوە ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوەو دڵنیایی دەدەین بە ئومەتی ئیسلام کە جەماعەی ئەنصار کە اللە (عزوجل) پاراستوێتی بە فەزڵی خۆی پاشان بە خۆڕاگریو چەسپاوی سەرکردەکانی لە خلیسکانی بە شوێن هەر تراویلکـە(سراب)ـی مەشەروعێکی لادەر (منحرف) کە زیادەڕەویو سنوربەزێن بێت، وە بەیارمەتی اللە ناش خلیسکێت بە دوای هیچ مەشەروعێکی لادەر (منحرف)ـی سنوربەزێن لەمەودواش.
ئەمە یەکەم ناسۆرو میحنەتێک نییە کە جەماعەی پێدا تێدەپەڕیت لەکاتی دروستبونییەوە، بەڵکو پێشتر بە چەندین ناسۆرو تاقیکردنەوەدا تێپەڕیوە بەڵام تەنها بە فەزڵی اللە تێی پەڕاندووەو پاشانیش بە خۆڕاگریو چەسپاوی ڕاستگۆیانو سوربونیان لەسەر بەردەوامیدان بەو ڕێگایەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم)و جێنشینە پێگەیشتووەکانی(وخلفاءە الراشدین)ـو هاوەڵە ڕێنمونی کراوەکانی(وڕصحابە المهدیین)و شوێنکەوتوانیان(وڕتباعهم) هێڵەکەیان بۆ کێشاوە، تاڕۆژی دوایی.
وە دوپاتی دەکەینەوەو دڵنیایی دەدەین کە ئەو ناونیشانەی کە لەخوارەوە هاتووە لە سەر پێگەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی تویتر، ئەوە تەنها سەرچاوەی بڵاوکراوەکانوبڵاوکردنەوەی بەیاناتی جەماعەیە، جگە لەمە هەر بەیانو هەڵوێستێکی تر لە دەرەوەی ئەم حسابو مینبەرەوە دەر بچێت ئەوە ساختەیەو تەزویرە.........
وصلی الله علی سيدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
دائیرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی
جەماعەی ئەنصار ئیسلام
29 / شەوال / 1435
25-08-2014