دوارۆژ، عیسا عەبدولقەهار:
بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی داراییەوە زۆربەی کارگە پەلەوەریەکان داخراون.
سامان محەمەد، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە دوارۆژی ڕاگەیاند: ئاماری دروستمان لەبەردەست نییە، بەڵام زۆربەی کارگە پەلەوەرەکانی هەرێمی کوردستان داخراون.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم باسی لەوەشکرد: 1264پڕۆژەی پەلەوەریمان هەیە و دابەشبوونە بەسەر هەرسێ پارێزگای هەرێم و ئیدارەی گەرمیان، ئەو کارگە پەلەوەرییانە لەکاتی ئاسایی کە کێشە و قەیرانی دارایی نەبوون تەنها 60% تاکو 70% کاریان کرد، بەڵام دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی هەرێم زۆربەی کارگەکانی پەلەوەر داخران.
بەهۆیی ئەو قەیرانە داراییەی کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ڕوی لە هەرێمی کوردستان کردووە بەشێکی زۆر لە کارگە و جێگەکانی تایبەت بە وەبەرهینان داخراون و داخستنی کێڵگەکانی بەخێوکردنی مریشکیش هەر لەو بوارەدایە، و لەئەگەری بەردەوامبوونی دۆخەکەدا مەترسی دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی مریشی زیندوی خۆماڵی دەکرێت.
03-02-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,699
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!