کارلۆس فوینتس
وەرگێڕانی: هەڵکەوت عەبدوڵڵا
2016
ڕۆمانی کورسیی سەرۆکایەتی، کە لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی مەکسیکی (کارلۆس فوینتس)ە و لە لایەن هەڵکەوت عەبدوڵا بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.
لە پشتی کتێبەکە ئەم چەند دێڕەی لای خوارەوە نووسراوە، هیوادارم هەمووتان، بەتایبەتی سیاسەتمەدارانی کوردستان، بیخوێننەوە و سوودی لێ وەربگرن.
بۆ ئەوەی سیاسەتمەدار بیت، دەبێت دووڕوو بیت، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچیت، هەموو شتێک ڕێگە پێ دراوە، نابێت تەنیا درۆزن و دەستبڕ بیت، بەڵکو پێویستە تەڵەکەبازیش بیت، هەر سیاسەتمەدارێک بەرەو سەرەوە هەڵکشێت، زۆر ئێسکەپەیکەر بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێ، وەک ئەو قوتووانەی کۆکا کۆلا، کە بە کلکی پشیلەیەکی یاخی و ترساوەوە بەستراون.
لە ڕۆمانی کورسیی سەرۆکایەتی، نووسەری مەکسیکی کارلۆس فوینتس، شێکردنەوەیەکی دەروونی و فیکری بۆ گەورە ڕکابەرانی حوکمڕانی و شێوازەکانی دەسەڵات گرتنە دەست دەخاتەڕوو و قێزەونی بارودۆخی سیاسی لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا ڕیسوادەکات، کە هەموو شتێک لە کورسی دەسەڵات و شێوازی گەیشتنە ئەو کورسییەدا بەرجەستە دەبێت.
کارلۆس فوینتس، پێی وایە، لەم جۆرە وڵاتانەدا بوونی حیزبەکان و دیموکراسی بایەخێکی ئەوتۆی نییە، چونکە مەسەلەی حوکمڕانی بەدەست کۆمەڵێک بڕیارسازەوەیە، کە نوێنەرایەتیی باڵەکانی دەسەڵات دەکەن و لەنێوان خۆیاندا ڕیک دەکەون کێ لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی دانیشێت.
ئەمریکای لاتین بە سەرچاوەی ئەدەبی یاخی بوونی شۆڕشگێڕانە دادەنرێت و تیایدا نووسەری وەک مارکیزی تیادا هەڵکەوتووە، کە هەمیشە قسەکانی یاخی بوون بووە، نەک تەنیا بۆ گۆڕینی حوکمڕانەکان لەلایەن ئەو میلەتەی دووچاری چەوساندنەوە و ستەمی ئەوان بوون، بەڵکو بۆ گۆڕینی هەلومەرجی دواکەوتن و دابوونەریتە پاشکەوتووەکان، بۆ شادبوون بە ئازادی