- هێزەکانی پێشمەرگە لەمیحوەری #شەنگال# بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای 3 کاتژمێر شەڕکردن هێرشێکی فراوانی چەکدارانی داعشیان تێک شکاند کە لە 5 قۆڵەوە ئەنجامیاندا بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە. چەکدارانی داعش چەند تەرمێکیان لێ بەجێ ماوەو هێزەکانی پێشمەرگەش تەنها چەند بریندارێکیان هەیەو تەندروستییان جێگیرەو مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
- هێزەکانی تورک هەردوو نەڤین ئویمان گیراسون، هاوسەرۆکی شارەوانی ئیدل و سەعدیە سورەر هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆلپ و فاتیح تاش، یان دەستگیرکرد.
- هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و چەکدارانی ڕژێمی سوریا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادن لەنێوانیاندا ڕوویدا لەناوەندی شاری #حەسەکە#.
- دادگایەکی تورکیا ئەمڕۆ بریاریدا بە داخستنی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەمی دۆستی کورد، بەتۆمەتی لایەنگریکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە#.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 8,867
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!