ژیاننامەی شەهید (عەبدوڵڵا سەعید قادر) ناسراو بە عەبەشێخە
لە ساڵی 1970 لە شارۆچکەی #پێنجوێن# چاوی بەدنیا هەڵهێناوەو تاپۆلی شەشەمی سەرەتای خوێندوە و پاشان دەستی داوەتەکار بۆ بژیوی ژیانی خێزانەکەی.
لە ساڵی 1984 هاوسەرگیری کردووە.
ساڵی 1985 پەیوەوەندی کردوە بە ڕێکخستنەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان وە لە ڕێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە سنوری #شارەزوور# پەیوەندی کردوە بەکەرتی ڕێکخستنی #هەڵەبجە# لە ڕێگەی هەڤاڵ دکتۆر گۆرانەوە کە ئەوسا کادری کۆمەڵەبووە لەکەرتی ڕێکخستنی پێنجوێن، خاوەنی چەندین چالاکی بووە.
لە ساڵی 1988ەوە دابڕاوە لە ڕێکخستن وە لەساڵی 1991 پێش ڕاپەڕین پەیوەندی کردۆتەوە بە شانە چەکداریەکانەوە لە ئۆردوگای (نەسر) وە بەشداری بەرچاوی ڕاپەڕینی کردوە لە ڕزگارکردنی #کەرکووک# و #گەرمیان# بەژداربوە و لە (قوریچایی) بریندار بوە،
لە هێزی سێی هەڵەبجە فەرماندەی تیپ بووە.
پاشان گەڕاوەتەوە بۆ هێزی چواری پێنجوێن لە هەمان پلە بەردەوام بووە، لە بەرواری 11-09-1994 لە گوندی #دەرەگورگان# لەگەڵ سێ هەڤاڵی تریدا شەهیدبون، لەپاش خۆی 4 مناڵی جێهشتوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,706
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!