- جێگرانی سکرتێری گشتی بەپاڵپشتی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی-سەرکردایەتی و کادرانی پێشکەوتوو.. ناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕادەگەیەنن.
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرەی فەتحوڵڵا گولەن چیتر ناتوانن سەرپەرشتی قوتابخانەکانیان بکەن، بەڵکو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە سەرپەرشتی دەکرێن بەهاوکاری کەرتی تایبەت.
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هۆڵی هۆتیل عەبدوڵا لەشاری #کەرکووک# دامەزراندنی پارتی (بەرەی دیموکراسی گەل) لە باشوری کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا و محمەد کیانی، سیاسەتمەدار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جاڕنامەی دامەزراندنەکەی خوێندەوە.
- بەپێی ئاژانسی دۆغانی تورکی، هێزەکانی سوپا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە دژی #پەکەکە# لەناوچە شاخەویەکانی دەوروبەری گوندی دۆغان سەر بە ناوچەی پەرواری لەسیرت، لەبەرانبەردا گەریلا ڕوبەرویان بوونەتەوە و بەهۆیەوە، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی تر برینداربووە.
- لەبارەی ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەکێتی #لاهور شێخ جەنگی# گوتی پیرۆزیان بێت و بابچن خۆیان بڕیاربدەن. ئەوان سەبەبی کێشەکانی یەکێتین. ئەوان بە چەپڵە بوونەتە جێگر و شەرعەتیان نەماوە. لەبەرئەوەی ئەوان بە دەنگدان نەهاتوونەتە ئەو پۆستە و #مام جەلال# بە چەپڵە کردنی بە جێگری خۆی.
- پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی پشتگیری ناوەندی بڕیاری یەکێتی دەکەن و ڕایدەگەيێنن، بڕیارەکانی ئەو ناوەندە جێبەجێ دەکەن.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,134
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!