رۆژنیوز هانا ئازاد
سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، نەوتی سپی لە پارێزگای هەولێر دابەشدەکرێت، بەڵام پڕۆسەکەی هێواش دەڕوات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە لە پارێزگای هەولێر نەوتی سپی بۆ ئەمساڵ دابەش ناکرێت، به و هۆیەشەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 140 هەزار دیناری عێراقی.
نافیز ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ڕۆژنیوزی وت: نەوتی سپی لە هەولێر دابەش دەکرێت، بەڵام وەک ساڵانی ڕابردوو بە پرۆسەیەکی خێرا نیە، بەڵکو هێواشە.
وتیشی:" ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کراوە".
بەگوێرەی وتەی ناوبراو، پارێزگای هەولێر پێویستی بە 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانیەوە.
لەبارەی بازاڕی ڕەشی نەوت کە نرخەکەی بەرز بۆتەوە ناوبراو وتی:" ئێستا چەندین کۆمپانیا ڕێگایان پێدراوە نەوت بێنن و بیفرۆشنەوە بۆئەوەی کێبڕکێ دروست بێت و نرخی داببەزێ هاوشێوەی هێنانی بەنزین."
02-10-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,951
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!