دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت"ژمارەی خوێندەواری بێ کاری نێرینەو مێینە لە ماوەی چوار ساڵدا بۆتە سێ ئەوەندە".
بە پێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانی حکومەتی هەرێم کە دەست دواڕۆژ کەوتووە ئاماژەبەوەکراوە، ڕێژەی مێینەی خوێندەواری بێکار لە ساڵی 2012 دا (10) هەزار کەس بووە و لە 2015 دا بۆتە (41) هەزار کەس و ڕێژەی نێرینەی خوێندەواری بێکاریش لە ساڵی 2012 دا نۆ هەزار کەس بووە لە (2015) دا بۆتە (26) هەزار کەس، بەمەش ڕێژەکە بۆ سێ ئەوەند بەرزبۆتەوە.
لە بارەی سیستەمی بیمەی کۆمەڵایەتی، ئاماژەبەوەکراوە، زیاتر لە 50% دەستی کار لە هەرێمی کوردستان سیستەمی بیمەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و زۆربەشیان کارمەندی کەرتی گشتین و 50% خەڵکی سەرووی تەمەنی (65) ساڵیش لە هەرێمی کوردستان سوودمەندن لە سیستەمی موچەی خانەنشینی.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەش بەوەکراوە، موچەو خانەنشینی و پارەی هاوکاری کۆمەڵایەتی و پاڵپشتی نرخی هەندێ کەرەستەی وەک (کارەبا، بەنزین، ئاو، کشتوکال) زیاتر لە 50% بودجە دەبەن و باجیش لە 4.7%کۆی داهاتی هەرێمە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە" خەرجییە گشتییەکان (پارەدان بۆ موچە) دەدرێت بە یەک ملیۆن و (320) هەزار کەس، بەشێوەیەک (680) هەزار کەس لە کەرتی گشتی و (125) هەزار قوتابی و (247) هەزار خانەنشین و (90) هەزار تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی خێزان و (101) هەزار تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی کەمئەندام و (77) هەزار شەهیدان و ئەنفالکراوان".
- 04-10-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,767
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!