دواڕۆژ، هاوڕێ دوکانی
ساڵانە بەسەدان دۆنم زەوی دەکرێت بەمەرەزە لە سنوری دوکان، ڕێژەیەکی زۆر برنجی کوردی بەرهەم دێت، ئەمساڵیش چەڵتوکی چاڵاخ یەک و سەد زیادیکردوە.
شاڵاو حاجی عەبدوڵا، یەکێک لەو جوتیارانەی کە مەرەزەی کردوە بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "بەهۆی قەیرانی داراییەوە چوتیارانی سنوری قەزای دوکان ئەمساڵ زۆرترین ڕوبەری زەوی کشتوکاڵیان کردوە بە مەرەزە، بەهۆی بونی ئاو و گونجاوی خاکەکە و شارەزایی جوتیاران بەرهەمی مەرەزە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە، بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی مەرەزە زۆر زیادیکردوە و هەر تەنەکە چەڵتوک سەد تەنەکەی چەڵتوک بەرهەم هەبوە.
وتیشی" حکومەتی هەرێم هیچ هاوکارییەکی جوتیارانی نەکردوە، ئەگەرنا زۆرترین ڕێژەی برنجی کوردیمان دەخستە بازاڕەوە".
هاوکات سامان ئەمین، لێپرسراوی هۆبەی باخداری پێرەمەگرون بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "هەرچەندە بەهۆی قەیرانی دارایی وەک پێویست هاوکاری جوتیاران نەکرا، بەڵام ئەمساڵ دڵخۆشین بە بەرهەمی برنجی کوردی لەو سنورە هەرچەندە جوتیاران گرفتیان زۆرە، بەڵام جوتیارەکان ئەزمونیان زۆرە چونکە بەرهەمەکانیان باش بوە".
لە سنوری دوکان لە گوندەکانی چاڵاخ و سابوراو و شیلەخان بەهۆی سەرچاوەی ئاوی چەمی تابین و چەرمەگا، زیاتر لە سێ سەد دۆنم کراوە بەمەرەزە.
- 06-10-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,639
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!