بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە زانکۆی پەیام نوری مەریوانەوە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، بە شێوەی نافەرمی بە مامۆستاێیکی زانکۆ ڕاگەیەندراوە چیدی مافی وانەوتنەوەت نییە.
بەپێی هەواڵەکە مامۆستای زانکۆی پەیام نوری مەریوان حامید کۆنەپۆشی ڕۆژی یەکشەمە 26ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی، کاتێک دەچێت بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی وانەگوتنەوەی لە زانکۆی پەیام نوور بەڕێ بکات، زۆر بەڕێزەو پێدەڵێن؛ مامۆستا باش دەزانیین کە مامۆستاێیکی لێهاتویت و بە باشی وانەکانت دەڵێیتەوە بەڵام ئیتر ئیزنی وانە گوتنەوەتان نییە.
شایانی باسە حامید کۆنەپۆشی خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی و مامۆستای پۆلەکانی زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی (ڕۆنان) و ناوەندی (ڤەژین) و لێکوڵەری کۆمەڵایەتی و ئەندام و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کولتورییە خوێندکارییەکانە و بە شێوەی نا فەرمی و گرێبەستی وانە لە زانکۆ دەڵێیتەوە و هێشتاش گرێبەستەکەی تەواو نەبوە.
ئەوەی جێگای سەرەنجە هاوژینی حامید کۆنەپۆشی سەرەڕای لێهاتوویی و هەبوونی بەڵگەنامەی بەرز ئەویش لەو هەڵاواردن و بێبەش کردنە لە کار و پیشە، بێبەش نەبوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
16-10-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,383
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!